لە بیست و سێیەمین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەسەر یانەی گرانادا تۆمار کرد و لە بە دەستهێنانی نازناوی پەڵەوانێتیەکە نزیکبووەوە.
گێمی یەکەمی یارییەکە، بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات. لە گێمی دووەمدا، مارکۆ ئەسێنسیۆ لە خولەکی 74دا، گۆڵی یەکەم و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، بەوەیش ریال مەدرید خاڵەکانی گەیشتە 53 خاڵ.
یەکسانبوونی سێڤیلیا کە لە پلەی دووەمی خولەکەدایە بەرامبەر ئۆساسۆنا هەلێکی باش بوو بۆ یانە مەدریدیەکە، بەوەیش جیاوازی خاڵی نێوانیان گەیشتە شەش خاڵ.
بەو ئەنجامە گرانادا بە بەدەستهێنانی 24 خاڵ ریزبەندی شازدەهەمینی خولەکی گرتووە.
ریال مەدریدیش لە هەفتەی بیست و چواردا، رووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە.
ریال مەدرید سەرکەوتنی بەسەر گرانادا تۆمار کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.