Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 02:40

3 تیرۆرستی داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

 دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای موسڵ  راگەیاندرا.
دەزگای ئاسایشی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای موسڵ دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها دەست بەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی C-4 و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
دەزگای ئاسایشی  عێراق باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، دانیان بەوەدا ناوە کە پاڵپشتیی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی موسڵ و سەڵاحەددین گواستووەتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.