ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی راگه‌یاند كه بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ریان پێبووه.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان بڵاوی كرده‌وه: لە رێکەوتی 2022/2/5 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تومەتباری دەستگیر کرد کە بری (4000) چوار هەزار دەنکە حەبی هۆشبه‌ریان پێ بووه.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان هه‌روه‌ها دەمانچەیەکی بێ مۆلەتیشیان لەلا بووە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕەوانەی بەردەم دادگه کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.