ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی به دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشه‌می په‌رله‌مان هێنا كه تایبه‌ت بوو به دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌فه‌رمی كۆتایی به دانیشتنی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێنا و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان جێهێشت.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌م 7ی شوباتی 2022 كاتژمێر 12 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه 25 كه‌س خۆیان بۆ پۆسته‌كه به‌ربژێر كردووه.
هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران بوو كه له كۆی 329 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌نیا 58 په‌رله‌مانتار له‌نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه ئاماده‌بوون.
جێی باسه دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌ریه‌ك له فڕاكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌دڕ و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه (تحالف السیاده) و هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و فڕاكسیۆنی توركمانی به‌شدارینه‌كردنیان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.