لە شنگال مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) گوتی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە شنگال لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش، مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بریندار بوو.
ڕاشیگەیاند: مێردمنداڵەکە ناوی (شاهر شەمۆ حەمەد) و كاری شوانی دهكات، لە ناوچەی قەندیل لە کاتی کارکردنی ڕۆژانەی خۆیدا مین پێیدا تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا بریندارهكه ئێستا بهمهبهستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری مووسڵ گواستراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.