ئەمڕۆ دووشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە گوندى سفەیە سەر بە شارهدێی گوێڕ لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئۆپى هەولێر کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا قوتابخانەى شەش پۆلى (سنوور)ى بنەڕەتى تێکەڵاوى کردەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا کە بەڕێوەبەرى ناحییەى گوێڕ و نوێنەرى ئۆپى هەولێر کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى یەکەى ئیدارى ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر ویڕاى پیرۆزبایى لە قوتابییان و مامۆستایانى قوتابخانەکە و دانیشتووانى گوندى سفەیە، تەئکیدى لەوە کردەوە کە دەڤەرەى گوێڕ بەشێکی گرینگی پارێزگاى هەولێر و هەرچی لە توانادابێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی و پشتیوانیکردنى لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان درێغی ناکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.