Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 10:55

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری میحوەرەکانی 5 و 6 بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، جەختیشی کردەوە کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە کێوماڵکردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو.

شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەپێناو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی، کات 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان باکوور و ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچووغ بەڕێوە چوو".

ئەوەشی خستەڕوو "لە هێزەکانی پێشمەرگە میحوەرەکانی 5 و 6 و لیواکانی پیادەی (2، 10، 14، 18)، بەتالیۆنی کۆماندۆ لەگەڵ هەردوو یەکەی تایبەتی میحورەکانی 5 و 6، لە هێزەکانی سوپای عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک (بارەگای پێشکەوتوو) بەشدارییان تێدا کرد".

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە کێوماڵکردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو کە دەکەونە سنووری شارەدێی سەرگەڕان، پەلکانە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچووخ.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.