Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 10:55

پارێزگای هه‌ولێر بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین و نه‌وت و غاز و گازوایل بڕیارێکی نوێی ده‌کرد

کوردستان TV
100%

 

پارێزگای هه‌ولێر بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین و نه‌وتی سپی و غازی شل و گازوایل، سه‌رجه‌م بازگه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌پێدان به‌ هێنانی ئه‌م سووته‌مه‌نییانه‌ بده‌ن.

به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ واژووی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێری له‌سه‌ره‌ و تێیدا هاتووه‌: لەپێناو بەرژەوەندى گشتیی و بۆ دابەزاندنى نرخى سووتەمەنى، سەرجەم بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار کرانەوە بە ڕێگەپێدان بە هێنانى بەنزین و غازى شل، غازى بتڵى ماڵان، نەوتى سپى و گازوایل بۆ پارێزگاى هەولێر.

جه‌ختیشی كرده‌و كه ده‌بێت هێنانی ئه‌م به‌رووبوومه‌ سووته‌مه‌نییانه‌ بەپێى کوالێتى و رسووماتە کارپێکراوەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بێت.

 

 

نووسراوی پارێزگاری هه‌ولێر
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.