Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:28

بەپێی ڕاپۆرتێک.. لە تورکیا سەدان هەزار منداڵ بەهۆی هەژارییەوە لە خوێندن دابڕاون

کوردستان TV
100%

 

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگایەکی پەروەردەییی تورکیا سەدان هەزار منداڵ لە تورکیا لە ماوەی خوێندنی ساڵی 2020-2021 دابڕاون، ئەمەش دوای ئەو قەیرانە ئابوورییه‌ دێت کە وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وە.

کۆمەڵەی پەروەردەی تورکیا هۆشداری دەدات لە دابڕانی ئه‌و سەدان هەزار منداڵه‌ لە خوێندن و ئاماژە بەوە دەکات کە کاریگەری لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان دەبێت.

كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاشکراشی کردووە کە ته‌نیا لە ساڵی خوێندنی 2020-2021 نزیكه‌ی 676 هەزار منداڵی تەمەن 6-17 ساڵ لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە، هەروەها 155 هەزار و 938 منداڵ خێزانەکانیان توانای دابینکرنی خەرجی خوێندنیان نییە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەژاری خێزانە کەمدەرامەتەکانی ناچار کردووە خوێندنی منداڵەکانیان لە پێشینە دانەنێن، ئەمەش وایکردووە کاریگەری مەترسیدار لەسەر داهاتووی منداڵەکانیان و وڵاتەکە دروست بکات.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی یەکێک لە پەیمانگە تورکییەکان ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كە 720 هەزار منداڵی بە ڕەچەڵەک تورک سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنێکی بچووکدان، بەڵام کار دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی یاسای وڵاتەکە کارکردنی منداڵان قەدەغەیە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ ڕۆژانە زیاتر لە 50 منداڵ ڕوو لە دووکانەکان دەکەن و داوای کار دەکەن بۆ ئەوەی خەرجی خۆراکی ڕۆژانەی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.

ڕاپۆرتەکە مەزندە دەکات زیاتر لە 2 ملیۆن منداڵ لە تورکیا کار بکەن، ئەمەش جگە لە منداڵانی کۆچبەری سووری کە ڕوویان لە وڵاتەکە کردووە.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.