کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی ستراتیژییەوە کۆتایی بە گرفتی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەهێنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کابینەی نۆیەم، جوتیارانی سلێمانی گرفتی بەبازاڕکردنی گەنمیان نامێنێت.
ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە 5 هەزار هەلیکار دەڕەخسێنێت و ساڵانە 150 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە 60% قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بووە و پڕۆژەکە لە چەندین سایلۆ پێکدێت.
هاوکات پشتیوان حەمەعەلی لێپرسراوی بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو گوتی: مژدە دەدەین بە جوتیاران بە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە کێشەیەک نامێنێت بەناوی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.