Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 10:55

ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی سێ برای لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی شێخان، 3 برا گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئیسكان ڕه‌مه‌زان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شێخان ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌ جۆری نیسان سه‌نی و بارهه‌ڵگرێك ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ دوو برا به‌ناوه‌كانی كۆڤان فه‌ریق و شڤان فه‌ریق ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و برایه‌كی تریشیان به‌ناوی نێچیرڤان فه‌ریق به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گواستنه‌وه‌ی برا برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌رسێ براكه‌ دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ن و پێشمه‌رگه‌ن له‌ هێزی زێرڤانی.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.