Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:44

بایدن: ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات ناتۆ ئامادەیە بەرپەرچی بداتەوە

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن ،سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات، ناتۆ ئامادەیە بەرپەرچی بداتەوە.

بایدن لە کۆشکی سپی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شوڵتز کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، بایدن لەگەڵ شوڵتز کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی ساز کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەجێندایان نیشاندانی هەڵوێستێکی هاوبەشە لە دژی هەڕەشەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەڵمانیا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دیکەیدا لە هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسییدایە بۆ قەیرانی ئۆکراینا-رووسیا و گوتی: ''ئەگەر رووسیا بڕیار بدات بە داگیرکردنی زیاتری ئۆکراینا، ئێمە بە هاوبەشی ئامادەین (بۆ بەرپەرچدانەوە)، هەموو ناتۆ ئامادەیە''.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە هەڵەیەکی گەورە دەبێت و سەرۆکی رووسیا باجێکی قورس دەدات و گوتی: ''هەم بە شەخسی هەم بە تەلەفۆن زۆر بەڕوونی بە پوتین-م گوت، قورسترین سزای ئابووریی بەسەردا دەسەپێنین کە تا ئێستا هەبووبێت''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.