دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئامۆزای یەکترین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه 7 ى 2 ى 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لاوێكی كوردی تەمەن 18 ساڵیان بە ناوی ڕامین قادری دەستگیركرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه‌هه‌ر دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كوردی‌یان به‌ناوی سەعید قادری تەمەن30 ساڵ و ئامۆزای ڕامین لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەستگیركردووه.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداركه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگه‌ی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییە كورده‌یان دەستگیركردووه.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی سەعید قادری و ڕامین قادری، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە، سەعید قادری شەوی سێشەممە 26 ى 1 ى 2021، جارێکی دیکەش دەستگیركرابوو و پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران 2 لاوی دیکه‌ی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.