له كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیك بلباو ته‌واو بوو .
هه‌ر له سه‌ره‌تای یاری یاریزانانی هه‌ردوولا به هێرشه‌وه ده‌ستیان به یاریه‌كه كرد ، ئیسپانیۆڵ له رێگای تۆنی فیلهینا ده‌ستپێشخه‌ری كردوو تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی له خوله‌كی سێ به‌ده‌ست هێنا .
دوا به‌دوای ئه‌م گۆڵه یاریزانانی بلباو له خوله‌كه‌كانی پێنج و شازده له ڕێی هه‌ردوو یاریزان ئۆیهان سانسێت و ئینیگۆ مارتێنێز یانه‌كه‌یان پێش خست دوو گۆڵیان تۆمار كرد ،گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م یاریه‌كه هیچ گۆرڕانكاریهكی به خۆوه نه‌بینی .
به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به سه‌ركه‌وتنی ئه‌تله‌تیك بلباو ته‌واو بوو ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌شی بلباو به كۆكردنه‌وه‌ی سی وچوار خاڵ له ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.