له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروبیست ودووی په‌كین، كچه یاریزانی سویدی ساره هێكتۆر پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی خلیسكانی سه‌ر به‌فری پێچاوپێچ له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا.
ساره هێكتۆری ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ ئاستێكی به‌رزی له پێشبڕكێكه پێشكهشكردو نازناوه‌كه‌ی به كاتی یه‌ك خولهك و په‌نجاوپێنج چركه‌و شه‌ستونۆ له سه‌دای چركه‌یه‌ك برده‌وه كه ئه‌مه‌ش باشترین ئه‌نجامی كچه یاریزانه‌كه بوو له پێشبڕكێكانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له ئاستی تاكی خانمان، فێدێریكا برینۆنی ئیتاڵی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه به‌شی لارا بێهرامی سویسری.
ساره هێکتۆری سویدی میدالیای زێڕی له پێشبڕکێی خلیسکانی سه‌ر به‌فری به‌ده‌ستهێنا
له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروبیست ودووی په‌كین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.