Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 08:17

له‌ که‌رکوک سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، سێ تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک ئەنجام داوە.

راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستیی داعش کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون دەستگیرکراون.

شانەی ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەکداربوون.

ئاماژەی بەوەیش داوە، یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بە ئەبو بەدران ناسراوە، بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستیی لەوانە؛ بەشدارییکردن لە ھێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیسی فاتیح لە ئەنبار و سووتاندنی بنکەکە، ھەروەھا کوشتنی موختاری ناوچەی ئەبو تیبان رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار و چوار پاسەوانی موختارەکە.

ھەروەھا باسی لەوەیش کردووە، یەکێکی دیکە لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بە ئەبو حارس ناسراوە لە بەناو دیوانی جوند سەربە داعش چەکداربووە و پاڵپشتیی لۆجستی بۆ تیرۆریستان لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک دابین دەکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تیرۆریستی سێیەم، تەنھا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەکداربووە و رایگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.