Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 08:18

فڕۆکەکانی تورکیا چەند شوێنێکی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد 

بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە
کوردستان TV
100%

بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە ،فڕۆکەکانی تورکیا چەند شوێنێکی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد .

ئەمڕۆ کاتژمێر 10:10 ی پێش نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە ، بۆردوومانی ھەریەک لە چیای بەربزن و گەروە زین و نزیک بێجوانان یان کرد .

لەوبارەیەوە ئێحسان چەڵەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بۆردومانەکە لەدوری ئاواییەکان بووە وھیچ زیانی بۆ سه‌ر ھاووڵاتیانی سڤیل نەبووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتیشی: تا ئێستا زیانەکانی پەکەکەش نەزانراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.