Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 02:40

دەست بەسەر ژمارەیەک گولـلە ھاوەن و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا

لە باشووری پارێزگای بەغدا
کوردستان TV
100%

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە باشووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، دەست بەسەر ژمارەیەک گولـلە ھاوەن و بڕێک ماددەی تەقەمەنییدا گیرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەبو حەبە سەربە قەزای مەحمودییە باشووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک گولـلە ھاوەن و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.

باسی لەوەیش کردووە کە تەقەمەنییەکان، دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربازییەوە لەناوبراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.