وەزارەتی کارەبا نوێترین بڕیاری ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ سێشهممه 8 ى 2 ى 2022، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محهممهد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ تاووتوێکردن و خستنەڕووی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کارەبا و پرۆژە و پلانەکانی وەزارەت بەڕێوەچوو.
وهزارهتی كارهبا رایدهگهێنێت، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- گۆڕانکاریی لە هەندێ پۆست و بەرپرسیارێتی کران.
- بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە.
- لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، (40) ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە.
- کار بە سیستەمی ئەلکترۆنی و ماڵپەڕی پسولە (pswla.com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
- پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک (1,480,000) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا بۆ (1,800,000) هاوبەش بەرزبووەتەوە.
وهزارهتی كارهبا ئاماژه بهوهشدهكات، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران.
راشیدهگهیهنن: بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاری کردووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.