زۆر جار مرۆڤ ده‌ست و قاچه‌كانی تووشی سڕبوون ده‌بێت ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانیت كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش مه‌یسه‌ر بكه‌یت.
سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به مێروولەکردنی ده‌ست و قاچ و ته‌زوو هاتن پێیاندا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ن به ته‌نیا یان به‌یه‌که‌وه ده‌بنه هۆی بێزارکردنی نه‌خۆش و ڕێگری ده‌که‌ن له ئه‌نجام دانی کاروباری ڕۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ تێکچوونی خه‌و و خه‌به‌ر بوونه‌وه.
گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ به هۆی :
- ئینزلاقی فه‌قه‌رات( دیسک )
- بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ناو بڕبڕه‌کانی پشت به هۆی نه‌خۆشیه‌کانی تری فه‌قه‌رات یان دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به بڕبڕه‌کانی پشت ۰
- بوونی فشار له ناو مێشک به هۆی دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به سه‌ر ۰
- جه‌ڵته‌ی مێشک ( سه‌کته )
-بوونی فشار له سه‌ر ده‌مارێکی دیاریکراو له ده‌ست یان قاچ : بۆ نموونه کۆنیشانه‌ی کاڕپه‌ڵ تێندن له ده‌ست دا
۲ ـ نه‌خۆشی شه‌کره : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به باشیش کۆنترۆل کرابێت
۳ ـ نه‌خۆشیه‌کانی تر :
- نه‌خۆشی گورچیله : سستی گورچیله یان وه‌ستانی گورچیله
- نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان :سستی دڵ یان ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
- نه‌خۆشی شه‌قیقه
- سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی
- تێک چوونی هۆرمۆنە‌کانی له‌ش
- کێشه‌ی کۆئه‌ندامی لیمفاوی : له‌گه‌ڵیدا ئه‌و شوێنه ده‌ئاوسێت
- قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ ، خه‌مۆکی ، هستریا
-بوونی هه‌وکردن له ناو خوێن : وه‌ک ڤایرۆسی ( EB) ( CMV )، ئایدز
- نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی به‌رگری :وه‌ک ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ، گورگه ، نه‌خۆشی گۆلیان بێری
- که‌مخوینی زۆر یان به‌رده‌وام
- هه‌ندێک نه‌خۆشی بۆماوه‌یی
٤ ـــ که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان به تایبه‌ت : ڤیتامین ( B1 ) , ( B6) ( B12) , ( Niacin) ) ، مه‌گنسێوم
٥ ـــ زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و قاچ ؛ وه‌ک زۆر به‌کارهێنانی مۆبایڵ و کۆمپیوته‌ر ؛ یان مه‌کینه‌ی درومان
٦ ــ هیلاکی و ماندوو بوون
۷ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده کحولییە‌کان، جگه‌ره کێشان ، نێرگه‌له کێشان
ئا- كامران
ژێده‌ر- په‌یامی كورد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.