Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:24

به‌ریتانیا سەبارەت بە پەلامارێکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمانەوە هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕی ZeroHedge، لە راپۆرتێکی نوێی سوپای به‌ریتانیادا هاتووە، دەسەڵاتداران هۆشداری دەدەن سەبارەت بەوەى کە پەلاماردەرەکان دەتوانن پەرە بدەن بە تواناکانیان بۆ هاویشتن و لێدانى ئەتۆمی لە دەرەوەی بەرگی زەوی. ئەمەش، دەبێتە سیناریۆی لەناوچوونى شارستانى و کوشتنى هەمیشەیی. سروشتی هەرەشەکانیش بریتین لە لێدانى سایبەرى، ترپەی کارۆموگناتیسی، مووشەکی ئەتۆمی ئاراستەکراو لە لایەن مانگە دەستکردەکانەوە. 
بەپێی راپۆرتەکە، دابینکردنى جۆرێتى ژیانی رۆژانە لەلایەن حکوومەتەوە بۆ هاووڵاتییەکانى، پەیوەست دەبێت بە توانای ئەو حکوومەتە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بۆشایی ئاسمان. ئەمەش، شەڕێکە رکابەرەکانى به‌ریتانیا (بەتایبەتی رووسیا و چین) زۆر بەخێرایی سوودی لێ وەردەگرن، بەجۆرێک کە ژیانى رۆژانە پەیوەست دەبێت بە بۆشایی ئاسمانەوە. بۆ هێزە چەکدارەکانیش، بۆشایی ئاسمان پاڵپشتی تەکنەلۆجیای سەرکەوتن دەکات لە شەڕدا. بەشێوەیەک، لە بۆشایی ئاسمانەوە دەتوانرێت دەستەبەرى سەرکردایەتیکردن و کۆنتڕۆڵی جیهان، پەیوەندییکردنەکان، چاودێریکردن و بەدواداچوون، گەڕانی ورد و چەندین ئەرکی تریش ئەنجام بدرێت.

رکابەرەکانیش لەم پشتپێبەستنە تێدەگەن، بە بەردەوامیش توانیویانە سوود لە خاڵە لاوازەکان وەربگرن و هەڕەشەش لە توانای ستراتیجی و ئەمنی شانشینى یەکگرتوو بکەن. تەنها رێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەم هەڕەشە دوورمەودایە، هەماهەنگیکردنە لەگەڵ هاوپەیمانەکانى به‌ریتانیا بۆ دامەزراندنى هاوپەیمانێتییەک بەدرێژایی خولگەى زەوی و لەپشتەوەشی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.