Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 00:58

تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو چوار سەربازی عێراقی کرده‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، چوار سەرباز کوژران و برینداربوون.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی ئەنبار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت  رایگەیاند، بۆمبێک کە گومان دەکرێت لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە چێنرابێت لە بیابانی قەزای راوە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییدا، تەقیوەتەوە.

بە گوتەی ئەفسەرەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو سەرباز کوژراون و دووی دیکەیش برینداربوون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.