سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی داوای له فڕاكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد له‌مڕۆوه به‌ربژێره‌كانیان بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن و داواشی لێ كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیاندا ڕه‌چاوی ئه‌زموون و لیهاتوویی بكه‌ن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆن و ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆكانی په‌رله‌مان كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌ندامی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی ده‌ست به كاری یاسادانان و چاودێریكردن بكه‌ن به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی له فڕاكسۆنه‌كان كرد له‌مڕۆوه لیستی ناوی به‌ربژێره‌كانیان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری لیژنه‌كان به كه‌متر له مانگێك ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها داواشی لێكردوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ڕه‌چاوی ئه‌زموون و لیهاتوویی و ئاره‌زووی ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن تا ڕۆلی یاسادانان و چاودێری به‌وپه‌ڕی لێهاتووییه‌وه ببینن.
حاكم زاملی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌زگای یه‌كه‌مه بۆ چاكسازی سیاسی و هێز و تواناكه‌شی له لیژنه‌كانه‌وه پێده‌گات و لیژنه‌كان وه‌ك كارگه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی یاسا و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنیشیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران له‌نێو هۆڵه‌كاندا و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌ی تایبه‌تیش بۆ دیاریكردنی لیژنه‌كان له زووترین كاتدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.