شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌م خاپووركردنی باره‌گایه‌كی گرینگی تیرۆریستانی داعشی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ كوژرانی 7 تیرۆریست له‌سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌م مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان دیاری كرد كه چه‌كداره‌كان وه‌ك باره‌گای فه‌رمانده‌یی و كۆنتڕۆلی ئه‌ندامه‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنا.
ڕاشیگه‌یاند: مۆڵگه‌كه پێكهاتبوو له تونێلێك كه 140 مه‌تر درێژ بوو و دوای پێدانی زانیاریش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانیان كرد و خاپوور كرا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌نێو تۆنێله‌كه 7 تیرۆریستی داعشی تێدابوو و له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا سه‌رجه‌میان كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.