وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه و كرێی هه‌ر كاتژمێرێكی كرێكاری هه‌رێمی كوردستانی دیاری كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا كه ئیمزای كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره، بڵاوی كرده‌وه: پاڵپشت به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران / سه‌رۆكایه‌تی دیوان ژماره (1640) له 31/1/2022 بڕیارماندا به:-
- جێگیركردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاری ئاسایی به (350) هه‌زار دینار.
- دیاریكردنی بڕی (2500) دوو هه‌زار پێنج سه‌د دینار بۆ هه‌ر كاتژمێرێك بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی به كاتژمێر كار ده‌كه‌ن كه كه‌متر بێت له كاتژمێره فه‌رمییه‌كانی ئیشكردن.
- فه‌رمانه‌كه له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەر كرێكارێكی ئاسایی ئەگەر مووچەكەی لە (350،000) كەمتر بێت، پێویستە خاوەنكارەكەی لە مانگی شوباتی (2022) بۆی بەرز بكاتەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه نابێت مووچەی هیچ كرێكارێكی كەرتی تایبەت لەم مەبلەغە پەسەندكراوە كەمتربێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.