جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی بازرگانی و كشتوكاڵ جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق جێی بكرێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له هۆڵی ده‌ستووری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرانی بازرگانی عه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری و وه‌زیری كشتوكاڵ محه‌مه‌د ئه‌لخه‌فاجی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامدرا و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و كێشانه كرا كه ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی بازرگانی و كشتوكاڵ ده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ڕێگه‌چارانه خرانه‌ڕوو بۆ لابردنی كێشه و گرفته‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ری كشتوكاڵی و ئه‌و ماددانه‌ی له فۆرمی خۆراكدایه، جه‌ختیش كرایه‌وه كه پێویسته سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان دابین بكرێت و له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی مادده خۆراكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ خێوه‌تی ئاواره‌كان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بایه‌خی پاراستنی ئاسته‌كانی ئاسایشی خۆراك له سه‌رانسه‌ری وڵات دا، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و كشتوكاڵی به ده‌ركردنی یاسای پێویست چاره‌سه‌ر بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت كه په‌یوه‌سه‌ته به ناكۆكی موڵكدارێتی و دۆسییه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان له ژماره‌یه‌ك پارێزگاكانی عیراقدا، گوتيشى كه ده‌بێت هه‌وڵبدرێت شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق كه هی ساڵانی پێشووه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ساڵی 2022 جێی بكرێته‌وه.
دواتریش گوێبیستی ڕا و بۆچوونی په‌رله‌مانتاران بوو، وێڕای ئه‌وانه‌ش كار و چالاكی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاووڵاتییان خرایه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.