ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له حه‌نانه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وه‌ك په‌یامه‌كانی پێشووتری له چه‌ند وشه‌یه‌ك پێكهاتبوو كه بریتی بوو له "نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی.. حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی".
نووسینگه‌ی سه‌در ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كردبووه‌وه كه موقته‌دا سه‌در له حه‌نانه‌ی شاری نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆده‌بێته‌وه و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.
جێی باسه موقته‌دا سه‌در وه‌ك هه‌میشه دوای كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌مان تویت بڵاو ده‌كاته‌وه كه تێیدا جه‌خت له حكوومه‌تێكی نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی به‌ڵكو زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.