ئه‌مشه‌و به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شاری كۆیه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و خوشكه‌كه‌شی به سه‌ختی بریندار بوو.
هه‌ردی ناسڕ ئێشكگر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 له شه‌قامی 40 مه‌تری له شاری كۆیه ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری كیا سۆرێنتۆ وه‌رگه‌ڕا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كه كه‌سێك كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه بوو به‌ناوی وان مه‌ریوان ته‌مه‌ن 18 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا، سه‌رنشینێكیش كه خوشكی شوفێره‌كه بوو به سه‌ختی بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.