به‌هۆی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، ئه‌مشه‌و ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك–دووبز داخرا و هێزێكی زۆری سوپا و پۆلیسیش بڵاوه‌یان پێكراوه
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) گوتی: هێزه‌كانی سوپای عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی دووبز له ڕۆژئاوای كه‌ركووكیان داخست.
گوتیشی: هۆكاری داخستنی ڕێگاكه به‌هۆی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش بووه له ناوچه‌كه.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كامیره‌ی حه‌ڕاڕی سوپای عێراقه‌وه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش بینراون، بڕیاری داخستنی ڕێگای نێوان كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی دووبز دراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی شارۆچكه‌ی دووبز و پۆلیسی فیدڕالی له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی دووبز و ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك بڵاوه‌یان پێكراوه و ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاوی تیرۆریستانی داعش.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی به‌ده‌ستگه‌یشتنی هه‌واڵی هێرشكردنه سه‌ر به‌ندیخانه‌ی شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، پۆلیس و هێزه‌كانی سوپا ڕێوشوێنی توندی سه‌ربازییان له شاره‌كه گرتبووه‌به‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه عامڕ نووری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك ڕایگه‌یاندبوو كه زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌ندیخانه‌ی شاری كه‌ركووك.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له ده‌وروبه‌ری به‌ندیخانه و شاری كه‌ركووك به‌گشتی ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی گراوه‌ته‌به‌ر و هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خاڵی پشكنینی كاتی‌یان داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.