كۆمپانیای ئه‌مریكی فایزه‌ر بۆ ده‌رمان، ئاشكرای كرد، چاوه‌ڕێیه ئه‌مساڵ ٥٤ ملیار دۆلاری له ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و حه‌بی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه، ده‌ستبكه‌وێت.
فایزه‌ر ئاماره‌كانی چاره‌كی چواره‌می ساڵی 2021ی كۆمپانیاكه‌ی بڵاو كرده‌وه.
كۆمپانیاكه ئاشكرای كردووه، ئه‌و داهاته‌ی له چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2020 له‌سه‌دا 102 زیادی كردووه و بووه‌ته 23،8 ملیار دۆلار.
فایزه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه له ساڵی 2021دا، به‌راورد به ساڵی رابردووتر، داهاتی نزیكه‌ی دوو هێنده بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 81،3 ملیار دۆلار.
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌ی بواری ده‌رمان پێشبینی ده‌كات داهاتی ئه‌مساڵی له‌نێوان 98 بۆ 102 ملیار دۆلاردا بێت و له ڤاكسین و حه‌بی كۆرۆنا كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بایۆنتێكی ئه‌ڵمانی په‌ره‌ی پێداوه، 54 ملیار دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، چاوه‌ڕوانن ئه‌مساڵ له ڤاكسینی كۆرۆنا 32 ملیار و له ده‌رمانی "Paxlovid" كه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنراوه، 22 ملیار به‌ده‌ست بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.