به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی شه‌قام، تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دوو شه‌قامی 20 مه‌تریان له گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری قیڕتاو كرد.
گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه گه‌وره‌كانی شاری هه‌ولێر و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له شوێنه‌كه‌دا.
گوژمه‌ی پرۆژه‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی شاره‌وانیی پێنج و نزیكه‌ی هه‌زار تۆن قیڕیشی تێدا به‌كار هاتووه و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ كراوه. وێڕای ئه‌وە پرۆژه‌كانی شاره‌وانی به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێردا لە چەندان شوێنی دیکەش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ولێر.. دوو شه‌قامی 20مه‌تری له گه‌ڕه‌کی ڕۆشنبیری قیڕتاو کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.