Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:44

ئیسرائیل هێرشی کرده‌ سەر دەورووبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا

کوردستان TV
100%

 

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا.

کەناڵی هەواڵیی سەربە رژێمی ئەسەد "ئەلئیخباریە"، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دەورووبەری دیمەشقی پایتەخت.

لە هەواڵەکەدا هاتووە ''سیستمی بەرگریی ئاسمانییمان بەرپەرچی مووشەکەکانی دووژمنی داوەتەوە و هەندێکیانی خستووەتە خوارەوە''.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵیی سووریا ناسراو به‌ "سانا" بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژراوه‌و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

لە دیمەشق و دەورووبەری جگە لە خاڵی سەربازیی سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران جێگیرکراون.

بەرپرسانی ئیسرائیل بە گشتی خۆیان دەدزنەوە لە لێدوان دان لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکی سووریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.