تیمەكانی شارەوانیی بنەسڵاوە پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی "لوولەیی"یان لە سەنتەری قەزای دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە) جێبەجێ كرد كە بەهۆیەوە گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی پیس چارەسەر دەكات.
پرۆژەكە بە سەرپەرشتیی هۆبەی هونەری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە جێبەجێ كراوە كە بریتییە لە دانانی بۆریی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەرەکی گەڕەسۆر لە سەنتەری قەزای دەشتی هەولێر ئەو پرۆژەیە بۆ دانیشتووانی سنوورەكە گرنگییەكی زۆری هەیە، وێڕای چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاو، هاوكات لەڕووی ژینگەیشەوە سوودی بۆ شوێنەكە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.