Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 00:58

تەقینەوەیەک لە پارێزگای ئەنبار کوژرانی سێ سەربازی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، سێ سەرباز کوژران.

ئەفسەرێک لە سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند کە بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای سەرەکیی قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییدا، تەقیوەتەوە.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سێ سەرباز کوژراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.