له‌قه‌زای كۆیه ئافره‌تێك درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ته‌ندروستیش راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه.
هاوکار محه‌مه‌د گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بڵاویكرده‌وه: کاتژمێر (10:00)ى به‌یانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 9 ى 2 ى 2022، تەرمى ئافرەتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بە دەستڕێژى گولـلە له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا کوژراوە.
گوتیشى، ئافره‌ته‌كه ناوی ( س ، خ ، ر) له‌دایكبووی ساڵی 1996 ، ڕووداوه‌كه‌ش له‌نزیك قوتابخانه‌ی كۆسره‌ت بووه.
راشیگه‌یاندووه، ته‌رمی ئافرەتەکە له‌ئێستادا له‌به‌شی پزیشكی داوه‌ری كۆیهیهو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه.
لە قەزای کۆیە ئافره‌تێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەست دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.