دەنگۆی ئەوە هەیە ئێران لە هەوڵدایە لەڕێی حزبوڵڵاوە دەست بەسەر دامەزراوەکانی لوبناندا بگرێت وحەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانیش دهڵێت: ئێمە لە لوبنان لە بەرامبەر هەژموونی ئابووریی، سیاسیی و دارایی ئەمریکاداین.
حەسەن نەسروڵڵا لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "العالم"ی نزیک لە ئێران، باسی لە چەند پرسێکی هەنووکەیی لوبنان و ناوچەکە کرد، جەختی لەوەش کردەوە کە حزبوڵڵا دەستیوەرنەداوەتە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێکەوە و لە پێناو هاوکاریکردنی گەلی یەمەن چووەتە ئەو وڵاتە.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی، کشانەوەی سەعد حەریری لە هەڵبژاردنەکانی 15ی ئایار بە بڕیارێکی دڵتەزێن وەسف کرد و رایگەیاند "کشانەوەی بزووتنەوەی ئایندە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان دەبێت، ئێرانیش هیچ دەستوەردانێکی لە هەڵبژاردنەکانی لوبناندا نابێت".
حەسەن نەسروڵڵا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا گوتی: "ئێمە لە لوبنان لە بەرامبەر هەژموونی ئابووریی، سیاسیی و دارایی ئەمریکاداین. هەر کەسێک باس لە سەروەری و سەربەخۆیی بکات پێویستە گوتەکانی بە ئاراستەی ئەم هەژموونەدا بێت. هاوشێوەی هەمیشە لە ساڵانی رابردووشدا، ئەمریکا هەوڵیداوە لە زۆر روانگەوە رێڕەوی پەیوەندیی لەگەڵ حزبوڵڵا بکاتەوە".
ئەم لێدوانەی حەسەن نەسروڵڵا لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئێران لە هەوڵدایە لەڕێی حزبوڵڵاوە دەست بەسەر دامەزراوەکانی لوبناندا بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.