Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 00:58

کازمی به‌ مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی میسان گەیشتە پارێزگاکە

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی میسان گەیشتە پارێزگاکە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ عوسمان غانمی، بەرگریی جومعە عناد و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی گەیشتووەتە پارێزگای میسان، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

بەپێی زانیارییەکان، مستەفا کازمی بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی میسان، گەیشتووەتە پارێزگاکە کە لە میانیدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا، کۆدەبێتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک لەمەوبەر دادوەری تایبەت بە دۆسیەی ماددە ھۆشبەرەکان، ئەحمەد فەیسەڵ و ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ، حوسام عەلیاوی لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی عێراق، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژران.

پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی دادوەر، ئەحمەد فەیسەڵ، ھەروەھا ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ، حوسام عەلیاوی لە پارێزگای میسان شاندێکیان رەوانەی پارێزگاکە کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.