ئەمڕۆ 9ی شوباتی 2022، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە پێشمەرگەی پەککەوتە، موحسین محەمەدەمین قادر ناسراو بە (هیوا باڵەک) کرد.
لە دیدارێکدا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە خۆشحاڵی خۆی پیشان دا، کە لە ئێستادا باری تەندروستی هیوا باڵەک زۆر باشە، ئومێدی خواست تەندروستی باشتریش ببێت.
هەروەها پێی راگەیاند، کە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی هەموو هاوکارییەکە، بەمەبەستی باشتر کردنی باری تەندروستی تەواوی پەککەوتەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، لەهەر کاتێکدا، کە پێویست بێت.
بریکاری وەزارەتی پێشمهرگه پێشوازی لە پێشمەرگەیەکی پەککەوتە کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.