لە میانی سێیەم رۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ھێزە ئهمنییهكانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامی دەدەن، چوار حەشارگە لە ناوچەکە خاپوورکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە دوورگەی ئەلبومەرسوس له رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام دەدرێت و بۆ سێیەم رۆژ بەردەوامە.
لە میانی سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراون.
لە رۆژی دووشەممەی رابردووە، ھێزە ئهمنییهكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە دوورگەی ئەلبومەرسوس دەست پێ کردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.