دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە کڕین و فرۆشتنی ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی تا ئێستا مۆڵەتیان نییە.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتووە "داوا لە هاووڵاتییان مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین دوورکەونەوە له كڕین و فرۆشتنی ئەو یهكە نیشتهجێبووانەی تا ئێستا مۆڵهتیان لە دەستەی وەبەرھێنان وهرنهگرتووه و یان مامەڵەى پڕۆژەکانیان لە قۆناغى ڕاییکردندان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستى دڵنیابوو، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.