ئەمریکا سەگی ڕۆبۆت تاقی دەکاتەوە بۆ پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ مەکسیک، بەکارهێنانی ئەم ڕۆبۆتەش ڕەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە سنووری باشووری ویلایەتەکەی کە هاوسنوورە لەگەڵ مەکسیک سەگی ڕۆبۆت تاقی دەکرێتەوە بۆ چاودێریکردنی سنوورەکە و پاراستنی، بەهۆی ئەوەی ڕەنگە سنوورەکە شوێنێکی گونجاو نەبێت بۆ سەربازەکان و سەگە زیندووەکان.
هاوکات جەختیشی کردۆتەوە کە تاقیکردنەوەی سەگە ڕۆبۆتەکە سەرکەوتوو بووە.
ڕۆبۆتەکە چوار قاچی هەیە و کێشەکەی 32 کیلۆگرامە، درێژییەکەشی 76 سانتیمەترە و بە بارگاوییکردنی پاترییەکەی دەتوانێت زیاتر لە 12 کیلۆمەتر لەماوەی 3 کاتژمێردا ڕابکات، هەروەها دەتوانێت بەسەربەخۆیی یان بەکۆنتڕۆڵکراوی بڕوات.
جێی باسە ئەم ڕۆبۆتە لەلایەن بەشێک لە یاساناسان و سیاسەتمەداران ڕەخنەی لێ گیراوە، بەتایبەت لە ئەگەری بەکارهێنانی بەرامبەر مرۆڤ و پەنابەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.