وه‌زیری گه‌شتیاری ئیسڕائیل و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیماڕات بۆ پێشكه‌وتنی كار ڕێككه‌وتنێكی نوێی گه‌شتیارییان له‌نێوانیاندا ئیمزا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له وڵاتی ئیماڕات، یوئێل رازڤۆزۆف وه‌زیری گه‌شتیاری ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بالهۆل وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیماڕات بۆ پێشكه‌وتنی كار ڕێككه‌وتنێكی ستراتیجی نوێی گه‌شتیاریان له‌نێوان خۆیاندا ئیمزا كرد.
رازڤۆزۆف ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به مێژوویی وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه سوودێكی گه‌وره‌ی ئابووری به بازاڕ و كاڵا گه‌شتیارییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕێككه‌وتنه‌كه واده‌كات گه‌شتیاران ڕاسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیماڕاته‌وه سه‌ردانی ئیسڕائیل بكه‌ن، هه‌روه‌ها كار و پیشه و نووسینگه‌ی زیاتری بازرگان‌یش له هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه كه به كۆی گشتی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی كه‌رتی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه ده‌بێت.
وه‌زیری گه‌شتیاری ئیسڕائیل داوای له وڵاتانی تری كه‌نداو و عه‌ره‌بی كرد چاو له ئیماڕات بكه‌ن و ڕێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئیمزا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه هه‌رێمێكی نوێی پڕ له گه‌شانه‌وه و ته‌ناهی و ئارامی بۆ گه‌له‌كانمان دروست بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.