داگەی فیدڕاڵی کاتی بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی کەیسەکەی هۆشیار زێباری ئاشکرا کرد.
دادگەی فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووی دیاری کرد بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسی هۆشیار زێباری کاندیدی کوردستان بۆ پۆستی سەرکۆمار.
پێشتر لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە سکاڵا دژی خۆبەربژێرکردنی هۆشیار زێباری جوڵێنرابوو، بەم هۆیەوە دادگەی فیدڕاڵی کاندیدکردنی زێباری بهشێوهیهكی كاتی هەڵپەسارد.
بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پۆستی سەرکۆمار ئەنجام بدرێت، بەڵام بههۆی تهواونهبوونی ڕێژهی یاسایی ئامادهبووان كۆتایی به دانیشتنەکە هێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.