Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 03:04

تەندروستی سلێمانی: بەبێ کارتی ڤاکسین هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێ

کوردستان TV
100%

 

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر خاوەنکارێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مامەڵەکانی ڕایی ناکرێت و مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە و تێیدا هاتووە "بەپێی بڕیارێکی بەڕێوبەرایەتییەکەمان ئاگاداری بازرگانان و خاوەنکارەکان دەکرێتەوە لە بەرواری (10-02-2022) بەدواوە هەر خاوەنکار و بازرگانێک پێویستە لەکاتی سەردانیکردن و ڕاییکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە کردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت".

ئاماژەی بەوەشدا "هەر خاوەنکار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی ڕایی ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.