کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی هەولێر-خەبات، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی هەولێر-خبات لە نزیک مەفرەقی تۆبزاوە ئۆتۆمبێلێكی تایبهت له جۆری هیۆندای بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەست دا و لەپاشان وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی ڕووداوەکە 6 کەس کە ئەندامانی یەک خێزان بوون زامداربوون، زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ڕێگەوبانەکە کەوت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.