ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گه‌رمیان كه‌سێك به چه‌كی تاپڕ كوژرا و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم لە گەڕەکی شۆڕش له شارۆچكه‌ی کەلار تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی (خ. ف. ع) لە دایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوتەی کەسوکاره‌كه‌ی کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ دوو هاووڵاتی هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لەسەر سکاڵای کەسوکاره‌كه‌ی، دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هه‌ردوو تۆمەتباره‌كه دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.