چەکدارێکی هێزەکانی سەرایا سەلام سەربە رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە پارێزگای میسان باشووری عێراق لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە خۆجییەکانەوە وەرگیراون، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەڕەکی مامۆستایان ناوەڕاستی شاری عەمارە ناوەندی پارێزگای میسان باشووری عێراق دەستڕێژی گوللـەیان لە کەسێک کردووە بەناوی کەڕار ئەبو رەغیف.
بەگوتەی سەرچاوکان، کەڕار ئەبو رەغیف چەکداری هێزەکانی سەرایا سەلام سەربە رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بووە و برایەکی بەناوی عەدیل ئەبو رەغیف یەکێکە لە فەرماندەکانی سەرایا سەلام.
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەو رووداوە نەزاندراوە و چەکدارەکانیش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
پێشهاتەکانی ئەمنیی و رووداوەکانی کوشتن لەو پارێزگایە وایان کرد کە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بڕیاری پێکهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان بدات و سهردانی پارێزگاكه بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.