ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌ماوه‌كانی رابردوودا شكستی هێنا، دواجار توانی چاوی به موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بكه‌وێت،به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌در له سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی رازی بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه پێگه‌ی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه، سه‌در له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به قائانی گوتووه: ئاماده‌یه هه‌ندێك به‌شداری به هه‌ندێك لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات،به‌ومه‌رجه‌ی له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تدا بێت، نه‌ك له چوارچێوه‌ی بڕیاری سیاسی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه موقته‌دا سه‌در، ده‌یه‌وێت بڕیاری سیاسی عێراق له قۆناغی داهاتوو له‌ده‌ست سه‌رۆكی حكومه‌تدا بێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قائانی موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا جارێكی دیكه رایگه‌یاند: نه رۆژهه‌ڵاتی و نه رۆژئاوایی، به‌ڵكو حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.