هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێران دهستگیركرا و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە لە رۆژانی رابردوودا گەیشتە چوار کەس.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردوهوه، رۆژی سێشەممە 8ی 2ی 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هاووڵاتییەکی كوردیان بە ناوی کاوە رەشیدزادە، تەمەن 32 ساڵ دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، کاوە رەشیدزادە، کە هاوژینی زەمانە زێوەیە یە، بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لە شوێنی کارەکەی خۆی (دووکانی گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێل) دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو رۆژە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە زەمانە زێویە، هاوژینی کاوە رۆژی شەممە 29ی كانوونی دووهمی 2022، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر لێپرسینەوەدایە و شەوانە دەبرێتە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە ناسراو بە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە.
هاوکات لەگەڵ زەمانە زێویە، مێقداد حەسەن نەژاد، دەرهێنەری لاوی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
رۆژی رابردووش محەممەد سەلیمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران ژمارهیهک هاوڵاتی کورد دهستگیر دهکهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.