بایدن و شا سەلمان باسیان لەوە کرد کە یەک هەڵوێستن بەرامبەر هێرشی حووسییەکانی پاڵپشتیکار لەلایەن ئێرانەوە بۆسەر خاکی سعوودیە و مەترسییە هەرێمییەکانی دیکە.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپات کردەوە بۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە بارەی ئەو هێرشانەی بە پشتیوانی ئێران دەکرێنە سەر خاکی سعوودیە و زانیاری سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان دا بە موخاتەبەکەی کە لە ڤیەننا بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی سپی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بایدن و شا سەلمان پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و پەیوەندییە دووقۆڵی و هەرێمییەکانیان تاوتوێ کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بایدن و شا سەلمان باسیان لەوە کرد کە یەک هەڵوێستن بەرامبەر هێرشی حووسییەکانی پاڵپشتیکار لەلایەن ئێرانەوە بۆسەر خاکی سعوودیە و مەترسییە هەرێمییەکانی دیکە.
بایدن باسی لەوە کردووە تەواو پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکات کە بە رابەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ لە یەمەن، جارێکی دیکەش بەڵێنی بە شا سەلمان دایەوە لەبارەی ئەوەی ئێران هیچ کات نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها زانیاری بە شا سەلمان دا سەبارەت بەو دانوستانە ئەتۆمییانەی لە ڤیەننا لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەچن.
لە دۆخێکدا کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژەڤدایە، هەردوو سەرکردە باسیان لە سەقامگیریی دابینکردنی وزەی جیهانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.